ئەرکان رەئوف: روبەڕوی دەسەڵاتداران نەبینەوە خراپترمان بەسەر دەهێنن
26/09/2018
کاندیدی ژمارە (92)ی لیستی ژمارە (148)ی بزوتنەوەی
گۆڕان رایدەگەیەنێت، دۆخی ناهەمواری هاوڵاتیان بەرهەمی ئەم
دەسەڵاتدارانەی ئێستایە و ئەگەر روبەڕویان نەبینەوە لە ئێستا خراپترمان بەسەر
دەهێنن.
ئەرکان رەئوف، مامۆستای زانکۆ و کاندیدی ژمارە (92)ی لیستی ژمارە
(148)ی بزوتنەی گۆڕان بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند؛ بێ کارەبایی و بێ موچەیی و خراپی
گوزەرانی خەڵک، بەرهەمی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی ئەم
دەسەڵاتدارانەی ئێستایە، ئەگەر روبەڕویان نەبینەوە لە ئێستا خراپترمان بەسەر
دەهێنن.
هەروەک گۆڕینی سیستەمی دەسەڵاتی چەتەگەرێتی بە ئەمانەتی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ناودەبات و دەڵێت: ئەگەر
پاراستنی ئەو ئەمانەتە ئەرکی هەموان بێت، ئەوا بۆ من دو جار ئەرکە، جارێک کە
خوێندکاری رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بوم لە زانکۆی سلێمانی، جارێکی دیکەش وەک
ئەوەی ئێستا خۆم مامۆستای زانکۆم.
کاندیدی ژمارە (92)ی بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە دەنگدەران دەکات، متمانەی پێ ببەخشن و دەنگی پێ بدەن، بەڵێن دەدات کە نوێنەرێکی
راستەقینەو بوێری هاوڵاتیان بێت.
.