ژوری سەرچاوە مرۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان: ئامادەین بۆ کاری خۆبەشی و مرۆیی

26/03/2020


ژوری سەرچاوە مرۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و قایمامی سلێمانی کردوە، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر کارکی خۆبەخشی و مرۆیی دەردەبڕن، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا.
دەشڵێن: لەڕێگەی چەند تیمێکی خۆبەخشەوە ئامادەیی هەر هاوکاریەکی مرۆیین، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی دامەزراوە ئیداریەکان.
لەسەرەتای ڕاگەیاندنی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بزوتنەوەی گۆڕان داوای لە هەسوڕاوانی کرد پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە و ئامادەی پیشاندا بۆ هەر کارێکی مرۆیی بۆ خزمەتی گشتی.


هەواڵی زیاتر