ژینۆ محەمەد: ناڕەزایەتییەکانی شەقام دەبەینە پەرلەمان و داکۆکی لەسەر دەکەین

26/09/2018

کاندیدی ژمارە (93) لەسەر لیستی بزوتنەوەی
گۆڕان رایگەیاند: پێکەوە لەگەڵ هاوڕێکانم لە بزوتنەوەی گۆڕان، ناڕەزایەتییەکانی
شەقام و داواکارییەکانی سەرجەم چین و توێژەکان دەبەینە پەرلەمان و لەوێ داکۆکی
راستەقینەیان لەسەر دەکەین.

ژینۆ محەمەد، کاندیدی ژمارە (93) لەسەرلیستی گۆڕان ژمارە (148) رایگەیاند: ئێوەی هاوڵاتی شیاوی ژیانێکی خۆشگوزەرانن لە
سایەی دەسەڵاتێکی دادپەروەردا، بۆ بەدیهێنانی ئەوەش پێویستتان بە نوێنەریکی
راستەقینە هەیە کە لەسەرخستنی ئیرادە و بەدیهێنانی خەونەکانتان، جێگەی متمانەبێت.

وتیشی :"پێکەوە لەگەڵ هاوڕێکانم لەبزوتنەوەی گۆڕان، ناڕەزایەتییەکانی شەقام و داواکارییەکانی سەرجەم چین و توێژەکان
دەبەینە پەرلەمان و لەوێ داکۆکی راستەقینەیان لەسەر دەکەین".

ژینۆ محەمەد جەختی گردەوە کە؛ شاڕێگەی گەیشتن بەو ئامانجانە بەشداریی کردنە لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا، بۆیە داواتان لێدەکەم
بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و متمانەی خۆتان بدەن بە کاندیدی ژمارە (93) لەسەر
لیستی گۆڕان ژمارە (148) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

.

 


هەواڵی زیاتر