فراکسیۆنی گۆڕان پرۆژەیەک بۆ چاکسازی بەبێ دەستکاریکردنی موچە ئامادە دەکات
27/03/2020
فراکسیۆنی گۆڕان پرۆژەیەک بۆ چاکسازی بەبێ دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەران ئامادە دەکات و دەڵێت ئێمە لەگەڵ بڕین و کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەراندا نین.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕاگەیاند، ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئێمە لەگەڵ بڕین و کەمکردنەوەی موچە نین، پرۆژەیەکی تەوامان بۆ چاکسازی لە خەرجی و خانەنشینی نایاساو لە نەوت و خاڵە سنوریەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق پێشکەش کردوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتیشی، ئێمە لەگەڵ چاکسازین لەو دۆسیە گەورانەدا، نەک راستەوخۆ دەستبردن بۆ موچەی شایستەی فەرمانبەران.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە، ماوەیەک دەنگۆی دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوبۆتەوە.