دابان محه‌مه‌د: به‌داخه‌وه‌، ووته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ڕێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی موچه‌ و بڕینی ده‌ڕماڵه‌

30/03/2020

قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌دا و كارى په‌رله‌مان داده‌نێم بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى خه‌ڵك، به‌ڵام دواى زیاتر له‌ مانگێگ هه‌ڵپه‌ساردنى په‌رله‌مان ده‌ركه‌وتنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، چه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر قسه‌كانى ده‌كه‌م....

1_ وته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ڕێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ ده‌سكارى كردنى موچه‌ و بڕینى ده‌رماڵه‌، پاككردنه‌وه‌ى ڕێگایه‌كه‌ حزبه‌كه‌ى پێشتر بڕیارى لێداوه‌. سه‌رۆكى په‌رله‌مان ته‌ئكیدى كرده‌وه‌، ده‌سكارى موچه‌ ده‌كرێت!!! ئه‌م قسه‌یه‌ له‌كاتێكدا یه‌ حكومه‌ت خۆى دڵنیا نیه‌ جورئه‌تى وتنى ئه‌م دێڕه‌ى نه‌كردوه‌، په‌یڕه‌وى یاسایى چاكسازى ناردوه‌ بۆ حزبه‌كان بۆ وه‌رگرتنى ڕایان !!!!

2_ ده‌ستبردن بۆ بڕینى ده‌رماڵه‌ به‌ناوى یاسایى چاكسازییه‌وه‌، فێڵ كردنه‌، خراپ به‌كارهێنانى یاساكه‌یه‌، پێچه‌وانه‌ى نیه‌تى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌كانى و دامه‌زراوه‌كه‌شیه‌تى، وه‌ك كه‌سێكى حزبى ته‌ئكیدى كرده‌وه‌، له‌كاتێكى وادا خۆى پابه‌ند ده‌بێت به‌ بڕیارى حزبه‌كه‌ى، هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ فراكسیۆنه‌كه‌شى كرد له‌ كاتى بڕیارى له‌م شێوه‌یه‌دا ده‌بێ پابه‌ند و بێده‌نگ بن، له‌وه‌ش زیاتر ته‌جاوزى كرد و نه‌سیحه‌تى فراكسیۆنه‌كانى ترى كرد بۆ بێده‌نگى. له‌ كاتێكدا ئه‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌ ئه‌بێت ڕۆڵى حزب و حكومه‌ت و ئه‌ركى كارى په‌رله‌مانتارى جیابكاته‌وه‌..

3_یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانى پارتى به‌م دوایه‌ ئه‌وه‌، ئێستا كه‌ باسى گه‌نده‌ڵى و دزى ده‌كرێت ناوى یه‌كێتى كه‌متر ده‌هێنرێت، پێیان وایه‌ به‌ درێژایى 27 ساڵى ڕابردو هه‌چى كرابێت پێكه‌وه‌ كردویانه‌ و وه‌ك یه‌ك به‌رپرسیارن، باشتر بو سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ برى ئه‌وه‌ى بڵێت ناتوانم بڵێم حزبه‌كان له‌ داهاتى نه‌وت نابه‌ن، بیگوتایه‌ پارتى و یه‌كێتى به‌ ته‌حدید...

4_ سه‌رۆكى په‌رله‌مان هیچ ڕۆڵێكى بۆ په‌رله‌مان و بۆ خۆى و بۆ په‌رله‌مانتاران نه‌هێشته‌وه‌، وتى: په‌رله‌مان له‌ ئێستادا كۆببێته‌وه‌ شۆیه‌ ( خۆنمایش كردنه‌), له‌ قه‌یرانى ته‌ندروستى و كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و دواكه‌وتنى موچه‌ خراپى گوزه‌رانى خه‌ڵك و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و بێ ئیشى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان شۆ بێت ! له‌ كاتى ئاسایدا كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان چیه‌ و بۆچى باشن!!!!

5_ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد وه‌ك هه‌ڵوێست ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌ هیچ له‌ مه‌وزوع ناگۆڕێت و ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك بابه‌تى ناو فه‌یسبوك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌، كێ به‌رپرسه‌ له‌ نه‌بونى كاریگه‌رى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، بێ ئه‌هه‌میه‌تى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، بێ ڕۆڵى دامه‌زراوه‌ى په‌رله‌مان؟


هەواڵی زیاتر