وەفدێكی بەریتانیا و گۆڕان کۆدەبنەوە
08/10/2018
وەفدێكی كونسوڵخانەی بەریتانیا
لە هەولێر، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی
هەرێم و تۆماركردنی سكاڵاكانی
بزوتنەوەی گۆڕان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ دەکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سارا مارش، بەرپرسی تیمی سیاسی و وەفدێكی كونسوڵخانەی
بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لە شاری سلێمانی و
لەگەڵ د. یوسف محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هۆشیار عومەر، رێكخەری
ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی ژورەكە كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا وێڕای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئابوری
هەرێمی كوردستان و عێراق، پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و تۆماركردنی سكاڵاكانی
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی
حكومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.