ئاراس وەلى: بزوتنەوەى گۆڕان دیالۆگ بە باشترین چارەسەر دەزانێت

22/04/2020


ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لە پێویستى پاراستنى یەکڕیزى کورد دەکاتەوە و ئەوەش دوپات دەکاتەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان هەوڵى هێورکردنەوەى دۆخەکە دەدات و دیالۆگیش بە باشترین چارەسەر دەزانێت.

ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بە گرنگی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: ئەو هێزانە دەبێت لەبری وەلائیان بۆ حیزب، وەلائیان بۆ حکومەت هەبێت.

سەبارەت بە ئەو دۆخەى لە زینوى وەرتێ رویدا بە تایبەت لەسەر بابەتی جوڵەپێکردنی هێز، ئەندامەکەى جڤاتى نیشتیمانى لەو دیمانەیەدا لەگەڵ (ئەریەن تیڤى) دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە جەخت دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی دیالۆگ و بۆ ئەو مەبەستەش لە رێکخەری گشتییەوە تا نوێنەرەکانی گۆڕان لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و ئێستاش دۆخەکە بەرەو باشبون دەڕوات".

ئاراس وەلى دوپاتی دەکاتەوە کە ئەنجامدانی دیالۆگ لەنێوان هێزە سیاسییەکان باشترین چارەسەرە بۆ ئەم دۆخە، وەک لە بەرکاهێنانی میتۆدی دیکە ، "چونکە لە کۆتاییدا ئەنجامی شەڕ تەنها لە سودی دوژمانی کورد دەبێت، بۆیە گرنگە ئێستا یەکڕیزی کورد بپارێزرێت".


هەواڵی زیاتر