ئاوات شێخ جەناب: هەڵبژاردن لە كوردستان هیچ تایبەتمەندییەكی یاسایی تێدا نەماوە

09/10/2018

ئاوات شێخ جەناب رێكخەری ژوری كارگێڕی و دارایی بزوتنەوەی گۆڕان
رایدەگەیەنێت: هەڵبژاردن لە كوردستان هیچ تایبەتمەندییەكی یاسایی تێدا
نەماوە.
له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ كه‌ناڵی‌ (KNN) ئاوات شێخ جه‌ناب
رایگه‌یاند: ئەو (12) كورسیەی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دانراوە سەنگی راستەقینەی
گۆڕان و دەنگدەرانی نییە و له‌ سایه‌ی‌ ته‌زویره‌وه‌ ئه‌و ژماره‌ كوسییه‌
به‌ده‌ست هاتوه‌.

وتیشی‌: هەردو حزبی دەسەڵاتدار یەكتر بە ئەنجامدانی ساختەكاری تۆمەتبار
دەكەن و هه‌ڵوێستی‌ بزوتنەوەی گۆڕانیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ئێستادا ئه‌م
ئه‌نجامانه‌مان ره‌ت كردوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕێی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌
كۆتایی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانین و له‌و كاته‌دا جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌
گۆڕان بڕیاری‌ كۆتایی‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی‌
ئه‌نجامه‌كانه‌وه‌.