فراکسیۆنی گۆڕان: پرۆژەکەی ئێمە جێبەجێبکرێت ئەم دۆخە تێدەپەڕێت

29/04/2020

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ئەو پرۆژەیەی پێشکەشیان کردوە ئەگەر جێبەجێبکرێت ئەم دۆخە تێدەپەڕێت.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ خواستەکانی فەرمانبەران وخانەنشینداین و لە پێناو چاکسازیی ڕیشەیی بەشداری کابینەکەمان کردوە.

وتیشی تا ئەم کاتە تێبینی جدیمان لەسەر قاچاخچیتی لەخاڵە سنورییەکان هەیە، ئێمە هەر چەندە بەشێک بوین لە دەسەڵات بە چاوێکی تیژی ئۆپۆزسیۆنانە کارمان کردوە و لێکۆڵینەوەمان لە گەندەڵی کردوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکراشیکرد، لەوکاتەی گۆڕان چووەتە حکومەتەوە یەک موچە دواکەتووە.

وتیشی ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان زۆرترین ڕەخنە و سەرنجمان لەسەر خاڵە سنورییەکانە کە سەر بە وەزارەتی داراییە و وەزیرەکەی گۆڕانە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد،ئێمە بەرپرسین لە چاککردنی ئەم دۆخە بەس بەرپرس نین لە تێکدانی چونکە ئێمە پێشتر بەشدار نەبووین.

عەلی حەمە ساڵح وتیشی ئێمە بە ئەندازەی ١٢ کورسی پەرلەمان و ٤ وەزیر بەرپرسین لەم دۆخە.

لەبارەی هەڵوێستی فراکسیۆنەکە لەسەر پرۆژەی لامەرکەزی، عەلی حەمە ساڵح وتی ئێمە وەک گۆڕان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ لامەرکەزی بوین،بەڵام لەگەڵ دوو مەرکەزی و دوو ئیدارەیی نین.


هەواڵی زیاتر