جڤاتی گشتی کۆدەبێتەوە
16/10/2018
جڤاتی گشتی کۆدەبێتەوە
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەرەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆنفرانسە ناوخۆییەکان و رێکخستنەوەی
گۆڕان.
ئەمڕۆ سێشەممە،
جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی رێکخستنەوەی
بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و دواتر
بەستنی کۆنگرەی نیشتمانیی.
د.رەئوف عوسمان،
سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: كۆبونەوەكەی جڤاتی
گشتی بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر
دەرئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی كوردستان و دەرهاویشتەكانی و ئامادەكارییەكان
بۆ بەستنی كۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆیەكان و بەستنی كۆنگرەی نیشتیمانی بزوتنەوەی
گۆڕان.
سەبارەت بە پرسی
ناوخۆی بزوتنەکەش، د.رەئوف عوسمان ئاشکرا کر؛ لیژنەیەکی باڵا بۆ رێکخستنەوەی
بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان پێکهاتوە و دواتر لیژنەی فەرعیی دروست
دەکرێت بۆ رێکخستنەوە و سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە رێکخستنەوەی ژورەکان
و کارەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە هەیە.
بڕیارە رۆژی
پێنجشەممە، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر هەمان ئەو پرسانە کۆببێتەوە و
بڕیاری پێویست وەربگرێت.