جڤاتى گشتى گۆڕان داوایەک ئاراستەى جڤاتى نیشتیمانى دەکات
17/10/2018
جڤاتى گشتى گۆڕان داوایەک ئاراستەى جڤاتى نیشتیمانى دەکات بۆ
پەلەکردن لە ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەمڕۆ سێشەممە جڤاتی گشتی گۆڕان کۆبوەوە و گفتوگۆکرا لەسەر
دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی رێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان
و ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و دواتر بەستنی کۆنگرەی
نیشتمانیی.
جڤاتى گشتى بزوتنەوەی گۆڕان داوا لەجڤاتى نیشتیمانى دەکات
پەلە بکەن لەپێکهێنانى لیژنەکانى ئامادەکارى بۆ بەستنی کۆنفرانس و هەڵبژاردنە
ناوخۆییەکانی گۆڕان.
بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لەسەر ئەو
پرسە کۆببێتە