ژوری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان سیمیناری چاكسازی وه‌رزشی پێشكه‌ش كرد
20/05/2020
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 20-5-2020، ژوری سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕایه‌ڵه‌ی وه‌رزشكارانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای سلێمانی سیمینارێكیان بۆ به‌رێز د.ئامانج عه‌لی حسێن مامۆستای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزشی له ژێرناوی (چاكسازی له وه‌رزشدا، شیكاری دۆخی وه‌رزشی هه‌رێم) سازكرد.
له سیمیناره‌كه‌دا د.ئامانج عه‌لی بابه‌تێكی چڕوپڕی په‌یوه‌ست به دۆخی وه‌رزش و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌رزشكاران له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له بایه‌خپێدانی زیاتر به كایه‌ی وه‌رزش كرده‌وه، هاوكاتیش له ره‌هه‌ندی ئه‌كادیمییه‌وه تیشكی خسته سه‌ر گه‌شه‌پێدانی گه‌شه‌ی رۆشنبیری وه‌رزشی و فراوانكردنی هۆشیاری وه‌رزشی وه‌ك پێویستی سه‌رده‌م و بیناكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست.
د.ئه‌حمه‌د به‌هادین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕایه‌ڵه‌ی وه‌رزشكارانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای سلێمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به سمیناره‌كه رایگه‌یاند: روانگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌ره‌پێدانی بواری وه‌رزشی و پشتگیری كردنی وه‌رزشكاران روونه، كه ده‌مانه‌وێت چاكسازی وه‌ك دروشمی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ته‌نیا له بواری سیاسی و ئابوری قه‌تیس نه‌كرێت و كایه‌ی وه‌رزشیش بگرێته‌وه. واته دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی په‌یمانگاكان، مه‌ڵبه‌نده وه‌رزشیه‌كان و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان كه دامودوزگای حكومین له چنگی حزب ده‌رباز بكرێن و كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر ئیداره‌ی ئه‌م دامه‌زراوه وه‌رزیشیانه بده‌ن كه ئێستا به‌هۆی نه‌بونی ئینتیمای حزبیه‌وه په‌راوێز خراون.