پشتیوانی داوا ڕەواکانتانین

02/06/2020

بەداخەوە بەهۆی گەندەڵی و بێپلانیەوە، خەڵکی هەرێمی کوردستان دوچاری دۆخێکی سەخت بۆتەوە و متمانەی بەجۆرێک لەدەست داوە نکوڵی لە هەبونی ڤایرۆسێکی جیهانی دەکات کە مەترسیەکانی دنیای بەخۆیەوە سەرقاڵکردوە کە بێگومان ئەم بێمتمانەییە لە جێیی خۆیدا.
سەرەتا دەبێت بپرسین بۆچی هاوڵاتی متمانەی لە دەستداوە بەرامبەر بەو ڤایرۆسەی کە مەترسیە بۆسەر تەندروستی خۆی و ئەزیزانی؟هەروەک دەزانین لەماوەی ڕابردو بەردەوام پێیی وتراوە و دەڵێن:

۱.کەرتی نەوت شەفاف نیە و سندوقی داهاتە نەوتیەکان دروست دەکەین و دروست نەکرا.
۲.دەبێت و قانونە یەکەم و دوەم و سێیەمی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێن و دانامەزرێن ئەمە سەرباری هەبونی ژمارەیەکی زۆری دەرچوی دانەمەزار و نەدانی مافی مامۆستایانی گرێبەست و وانە بێژ.
۳.یاسای چاکسازی دەردەچێت و دەڵێن جێبەجێی دەکەین و هیچ دیار نیە.
٤.چەندین دۆسیەی گەندەڵی زەق هەیە و دەڵێن پێداچونەوە بە گەندەڵی و  خەرجیەکاندا دەکەینەوە و نایکەن.
٥.هەمو هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی موچەیە لەکاتی خۆیدا، بەڵام وانیە؛ سەرباری بونی چەندین موچەی پاشەکەوتی لای حکومەت.
٦.پشتیوانی لە ڕای جیاواز دەکەین و نایکەن.
۷.ڕۆژنامەنوس دەبێت ئازاد بێت و نیە.
چەندین بەڵێن و ئەڵێینی تر و جێبەجێ نەکردنیان.
بەڵام سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە پێویستە ئەوەتان لەبەر چاو بێت سیستمی تەندروستی ئێمە وەک سەرجەم سێکترەکانی تر لاوازە و لە ئەگەری توشبونی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی توانای چارەسەری نیە. بۆیە تکایە باجارێکی دیکە ئێوە زیان مەند نەبن و بە نەخۆش کەوتنی خۆتان و ئازیزانتان لێی دەربچن.
وە پێویستە حکومەت لە دەرکردنی بڕیارەکانیدا ورتر بێت و ڕەچاوی ژیانی کەسانی کەم دەرامەت و کاسبکار بکات. وەتکایەکم بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن. ئێمەش بە دڵنیایەوە پشتیوانی داوا ڕەواکانتانین.
ئاشنا عەبدوڵا
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.



هەواڵی زیاتر