تایبەت بە پرسی موچە، فراکسیۆنی گۆڕان داوای بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی دەکات
07/06/2020
فراکسیۆنی گۆڕان داوا دەکات لەسەر پرسی دواکەوتنی موچە و رێگاکانی چارەسەر، بانگهێشتی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت بۆ پەرلەمان.
لە یاداشتێکدا کەواژۆی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕانی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردوە، داوا دەکەن بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بابەتی (دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران و رێگاکانی چارەسەر) بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی و کاروباری ئابوری، بانگهێشبکرێن بۆ ئامادەبونی لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.
یاداشتەکەی فراکسیۆنی گۆڕان، ئەمڕۆ حەوتی حوزەیران ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە.