فراکسیۆنی گۆڕان؛ ئیدانەی توندی هێرشەکانی تورکیا دەکەین

15/06/2020

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سایتی گۆڕان نێردراوە ڕایدەگەیەنن؛ بۆردومانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانوی بونی چەکدارانی پارتی کرێکاران (pkk)  پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان  و سەروەری خاکی عێراق وهەرێمی  کوردستانە، بەتایبە ت بۆ سەر کامپی مەخمور کە خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ ئێمە سەرکۆنە و ئیدانەی  توندی  ئەو هێرشە دەکەین . داوا لە حکومەتی عێراق و بەتایبەت سەرۆکی کۆمار و وەزارەتی دەرەوە دەکەین ھەڵوێستی جدیان ھەبێت، داوا لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم دەکەین لەسەر ئەم پێشێلکاریە بەدەنگ بێن.

 دەقی بەیاننامەکە

ئیدانەی توندی  هێرشەکانی تورکیا دەکەین

راگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی گۆڕانەوە.

 دوێنێ شەو بۆ جارێکی دیکە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە بیانوی بونی چەکدارانی پارتی کرێکاران (pkk) لە چەندین شوێن بوردومان و ھێرشیان  بۆ سەر شەنگاڵ و کامپی مەخمورو گوندەکانی باڵەکایەتی و بادینان و گۆڕەپانەکانی سیداو، ناوچەی وەرخاڵیی هەرێمی ئاڤاشین، ناوچەی سنینێی  خواکورک و  گوندەکانی بناری قەندیلیان .بە فرۆکە جەنگیەکانیان لە سەرخاکی کوردستان کرد. ئەم هێرش و پەلامارە، پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان  و سەروەری خاکی عێراق وهەرێمی  کوردستانە. بەتایبە ت بۆ سەر کامپی مخمور کە خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە، ئەم
 شێوازە لەجەنگ و توندوتیژی  و هێرشکردنە سەر خەڵکی  مەدەنی زۆر تاقی کراییەوە . ھیچ ئەنجامێکی نەبوەو نابێت، ئەمە چەندەمین جارە ھاوڵاتیان دەکرێنە قوربانی و ڕەزو باخی بەرهەمی ساڵانەیان دەسوتێندرێت. ئێمە سەرکۆنە و ئیدانیە توندی  ئەو هێرشە دەکەین . داوا لە حکومەتی عێراق و بەتایبەت سەرۆکی کۆمارو وەزارەتی دەرەوە دەکەین ھەڵوێستی جدیان ھەبێت، داوا لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم دەکەین لەسەر ئەم پێشێلکاریە بەدەنگ بێن.
تاکە چارەسەر بۆ کۆتای هێنان بەتوندوتیژی جەنگ وکێشە گەلێکی ستەملێکراو  لە تورکیا لە بری شەڕو زیندانی کردنی نوێنەرانی گەل،  دەرگای ئاشتی بکاتەوە. کێشەکان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکات.

فراکسیۆنی گۆڕان
٢٠٢٠/٦/١٥


هەواڵی زیاتر