عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح : قه‌باره‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌ له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 100 ملیۆن دۆلار زیاتره

29/06/2020

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا‌ ڕایگه‌یاند: قه‌باره‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 100 ملیۆن دۆلار زیاتره‌ ئه‌وه‌ی‌  ئێستا ڕوده‌دات  له‌ ساڵانی‌ نه‌وه‌دو یه‌كیش نه‌بوه‌، به‌ئاشكرا له‌ بازاڕه‌كاندا نوسینگه‌ی‌ قاچاخی‌ دانراوه.‌

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ ‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌ماندا له‌ قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند:   له‌9ی12ی2019 وه‌، به‌ راپۆرت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ یاداشتمان خستووه‌ته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، كه‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ دانیشتن له‌سه‌ر قاچاغی‌، دزی‌، تاڵانی‌، وێرانكردنی‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانه‌وه‌ بكات، ‌ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان له‌سه‌ر دزینی‌ داهات و گه‌نده‌ڵی‌ و بێموچه‌ی‌ و داگیركاری‌ كۆنه‌بێته‌وه‌ پێوستناكات له‌سه‌ر هیچیتر كۆببێته‌وه‌

وتیشی‌:‌ بۆچی‌ دوای‌ هه‌شت مانگ ئه‌و داواكاریانه‌ ناخرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاره‌وه‌، ئایا ده‌كرێت كه‌سانێك به‌ قاچاغی‌ 35 ملیۆن دۆلاریان‌ ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كان وێران بن، مووچه‌ ئه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ی‌ بێت، سنوره‌كان تۆپباران بكرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌رله‌مانه‌ قسه‌له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ نه‌كات پێوستناكات له‌سه‌ر هیچیتر قسه‌بكات.


هەواڵی زیاتر