ڕوونکرنەوەیەک له‌ ئەنجومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕانه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی

29/06/2020

سەبارەت بە بەیاننامەکەی ناوەندی کاری هاوبەشی گەرمیان.
بەڕێزان :
 ئێمە وەک مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی نوێنەرانی گۆڕان دەکەین لە حکومەتە خۆجێیەکانی سنوری گەرمیان  و هەموو جارێک لەکۆبونەوەمان لەگەڵ ئەو نوێنەره بەڕێزانە جەخت خزمەتکردنی باشتری خەڵکی گەرمیان دەکەینەوە لەو پێناوەدا لە هەماهەنگی بەردەوامداین.

بەڕێزان بەیاننامەکەی ناوەندی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکانی گەرمیانمان بەوردی خوێندنەوە و دەست خۆشیان لێدەکەین کە لەماوەی ڕابردووا بە ڕاپۆرت و سەردان کێشەکانی تەندروستی گەرمانیان بە بەڕێزان ( 1_ پەرلەمان 2_ حکومەت 3_وەزارەتی تەندروستی ) گەیاندووە بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج و ڕەخنەی ئێمەیە لەو بەڕێزانە ئەوەیە واقع وێرانەی تەندروستی گەرمیانیان گەراندوەتەوە بۆ ململانی گۆڕان و یەکێتی و گۆڕینی بەرێوبەری گشتی  تەندروستی گەرمیان، بەڵام بەوردی و ڕوونی باسیان لەوە کردوە کە کێشەکانی تەندروستی گەرمیان کەڵەکەبووی 29 ساڵ ئیدارەدانی خراپ و ناتەندروست بووە و هی ساڵێک و دوان نیە.

بەگوێرەی بەیاننامەی ناوەندی کاری هاوبەش ڕێکخراوەکانی گەرمیان بەرپرسیاریەتی دۆخی ئێستایی تەندروستی گەرمیان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی کە نەیتوانیوە لەنزیکەوە ئاوڕێکی جیدی لە کێشەکانی سێکتەری تەندروستی گەرمیان بداتەوە دوای ئەوەی چەندین جار لەلایەن ڕێکخراوەکانی گەرمیانەوە هۆشداری دراوە ، لەگەڵ ئەوەی کە هەمووان باش ئاگادارن کە کێشەکانی سێکتەری تەندروستی لەگەرمیان کێشەی موزمین و کەڵەبووی 29 ساڵ ئیدارەدانی خراپە و جەستەیی ئەم فەرمانگە گرنگ و هەستیارە.

 تەندروستی گەرمیان ساڵانێکه تووشی سەرەتان بووە و گرفتەکان هی ساڵانێک و دوان نین، پێویستی بە شۆڕشێکی گەورەی دڵسۆزی و ئاوڕلێدانەوەی جیدی هەیە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەوەی وەک هاونیشتمانیانی گەرمیان شانازی و هەست بەبوونی سێکتەرێک بکەین بە تەندروستی گەرمیان.

لێرەشەوە داواکارین لە حکومەت و پەرلەمان لەنزیکەوە چاودێری کۆی سێکتەرە خزمەتگوزاریەکان بکەن لەگەرمیان و هۆکارەکانی کەم و کورتیەکان دەست نیشان بکەن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.
    
ئەنجومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان
 
       29حوزەیرانی2020

 

 


هەواڵی زیاتر