به‌ڵێن ئیسماعیل: برسێتی و نه‌بونی موچه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن لەسەر قەوارەی هەرێم نەک قسەی هەندێ کەس و لایەن
30/06/2020
په‌ڕله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ به‌شێكی گه‌وره‌ی گرفته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕۆڵی خۆیان هه‌ڵناسن، له ئێستادا پێوسته په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ستێت و شه‌و ڕۆژ كاربكات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانه ناوخۆییه‌كان.
به‌ڵێن ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: خراپی بژێوی خه‌ڵك و بێ موچه‌یی و كه‌ڵه‌كه‌بونی كێشه ناوخۆییه‌كان زیاتر له هه‌ر مه‌ترسیه‌كی ده‌ره‌كی مه‌ترسین بۆسه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌شلێت: خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌یه ڕوبه‌ڕوی هه‌مو مه‌ترسیه‌كی ده‌ره‌كی ببێته‌وه، بۆیه ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ڕۆڵی خۆیان هه‌ستن، خه‌ڵكی كوردستان ماندوی كێشه ناوخۆییه‌كان و قه‌یرانه‌كانن.