خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌نجومه‌نی گشتی
خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جیبەجێکردنە لەناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له نێوان دو کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی دا.
فرمانه‌کانی بریتیه له:
1. سه‌رپه‌رشتی کردنی هه‌مو ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی گۆڕان.
2. چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی هه‌مو ئاسته‌کانی په‌یکه‌ره‌ی رێکخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌که.
3. چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی فراکسیۆنه‌کانی گۆڕان و ئه‌دائی ئه‌ندامه‌کانی.
4. دانانی نه‌خشه‌رێگای جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
5. پێشکه‌شکردنی راپۆرتی ئه‌نجامی کاره‌کانی بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی.
خانه‌ی راپه‌ڕاندن پێکدێ له:
1. رێکخه‌ری گشتی (1 که‌س)
2. سکرتێری ئه‌نجومه‌ن (1 که‌س)
سکرتێری ئه‌نجومه‌ن به‌رپرسه له دانانی به‌رنامه و دیاریکردنی کات و شوێنی کۆبونه‌وه و تۆمارکردنی بابه‌ته‌کانی ناو کۆبونه‌وه و بڕیار و راسپارده‌کانی و، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد به ناوی "وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌ن" ه‌وه هه‌ڵوێستی سیاسی یا هه‌واڵی کۆبونه‌وه‌که و بڕیاره‌کانی بۆ رای گشتی له ده‌زگاکانی راگه‌یاندندا بڵاو ئه‌کاته‌وه.
3. کۆکا‌ری ژوره‌کان (1 که‌س)
به‌رپرسه له هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌مو ژوره‌کانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی گشتی.
4. کۆکا‌ری فراکسیۆنه‌کان (1 که‌س)
به‌رپرسه له هاوئاهه‌نگی نێوان فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، فراکسیۆنی گۆڕان له پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، فراکسیۆنه‌کانی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکاندا.
5. کۆکا‌ری ئه‌نجومه‌نه‌کان (1 که‌س)
به‌رپرسه له هاوئاهه‌نگی نێوان ئه‌نجومه‌نه ناوه‌ندیه‌کانی پارێزگاکان، ئه‌نجومه‌نه‌کانی ناوچه دابڕاوه‌کان، ئه‌نجومه‌نه‌کانی هه‌نده‌ران.
الأخبار والأنشطة