ئەنجومەنى قەزاى کفرى سەردانى عومەر سەید عەلى دەکەن

09/06/2024

هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ یەکشەممە (2024/6/9)، ئەنجومەنى قەزاى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى مەکۆى سەرەکییان کرد و لەگەڵ عومەر سەید عەلى کۆبونەوە.

لە دیدارێکدا کە مستەفا سەید قادر سەرۆکى تیمى حکومیی بزوتنەوەى گۆڕان و رێکخەرى ژورەکانى یاسایی، حکومەت و پەیجورى ئامادەى بون، گفتوگۆ کرا لەبارەى رۆڵ و کاریگەرى شارى کفرى و پێویستى جێبەجێکردنى داخوازییەکانى خەڵکى شارەکە لە روى خزمەتگوزارى و پڕۆژە و رەخساندنى هەلى کار، ئاماژەش بە پێویستى گۆڕانکارى و نوێبونەوە لە حکومەتى خۆجێی گەرمیان کرا بە لەبەرچاوگرتنى دۆخى شارى کفرى.

هەروەک کاروبارى رێکخراوەیی و هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان و هەڵبژاردنەکانى داهاتو تاوتوێکران.


هەواڵی زیاتر