مەسعود بارزانى پەیامێک ئاڕاستەى عومەر سەید عەلى دەکات
13/06/2024
هەواڵ و چالاکی
مەسعود
بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایی ئاڕاستەى عومەر سەید
عەلى و بزوتنەوەى گۆڕان دەکات بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە.
لەو پەیامەدا کە سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، رۆژى (١٢ى٦ى٢٠٢٤) ئاڕاستەى عومەر سەید عەلى کردوە، هاتوە: بەبۆنەى هاتنى جەژنى قوربانى پیرۆزەوە،
گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەى ئێوەى
بەڕێز دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە مایەى خێر و بەرەکەت و خۆشى بێت بۆ ئێوە و هەموو
خەڵکى کوردستان و "خواى گەورە هەمولایەک سەلامەت بکات".