بافڵ تاڵەبانى پەیامێک ئاڕاستەى عومەر سەید عەلى دەکات
13/06/2024
هەواڵ و چالاکی
بافڵ
جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایی ئاڕاستەى
عومەر سەید عەلى و بزوتنەوەى گۆڕان دەکات بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە.
لەو پەیامەدا کە سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاڕاستەى عومەر سەید عەلى کردوە، هاتوە: هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەى خێر و خۆشى بۆ میللەتەکەمان و قوڵکردنەوەى گیانى پێکەوەژیانلە هەرێمەکەمان، هاندەرمان بێت بۆ کارى پێکەوەیی و هەنگاوى هاوبەش بۆ بونیادنانى داهاتوویەکى گەشتر و ژیانێکى شەقامگیرتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان".