شاندێکى دەمپارتى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن
28/07/2024
هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ یەکشەممە (28ى7ى2024) شاندێکى باڵاى دەمپارتى
سەردانى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد و لە کۆبونەوەیەکیشدا بزوتنەوەى گۆڕان جەختى کردەوە بێ
بەکارهێنانى چەک و بە گفتوگۆ چارەسەرى دۆزى کورد بکرێت لە باکور و رۆژئاواى
کوردستان.
شاندەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (دەمپارتى)
پێکهاتبون لە ژمارەیەک پەرلەمانتارانی ئەو پارتە لە تورکیا و ژمارەیەک پەرلەمانتاری
پێشوی هەدەپە و چالاکوانانی سیاسی دەمپارتی، لەلایەن عومەری سەید عەلی و ژمارەیەک لە ئەندامانى جڤاتى نیشتمانى و ژورەکانى بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازییان لێکرا و تایبەت بە چەند پرسێک کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا پرسی ئاشتی لە باکوری کوردستان
و چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا و رۆژئاوای کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، پرسی
ئازادکردنی سەرکردەکان و چالاکوانانی کورد لە تورکیا لەگەڵ دۆخی دەمپارتی لە
باکوری کوردستان و کێشەی شارەدارییەکانی دەمپارتیش تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆکانیان بو.
سارا عەلی، ئەندامی
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی کۆبونەوەکە رایگەیاند؛ بزوتنەوەی گۆڕان جەختى کردەوە
لەوەى پێویستە بەبێ بەکارهێنانی چەک و بە گفتوگۆ چارەسەری دۆزی رەوای
کورد لە باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بکرێت، هەردولاش هاوڕابون لەسەر ئەوەی هەموان
لە چوارچێوەی پلانێکی نیشتمانی روبەڕوی ئاستەنگەکانی بەردەم کورد ببنەوە.