بزوتنەوەی گۆڕان و کونسوڵخانەی فەڕەنسا جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە
29/07/2024
هەواڵ و چالاکی
کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و لە كۆبونەوەیەكدا دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانیان تاوتوێ کرد.
یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی، سەردانی بزوتنەوەی گۆرانیان کرد لە سلێمانی و لەلایەن عومەر سەیدعەلی و ژورە پەیوەندیدارەكانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازیان لێكرا و لەبارەی پرسە سیاسیەکان و دوایین پەرەسەندە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.
پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بو و هەردولا جەختیان کردەوە لە هەوڵدان بۆ پرۆسەیەکی پاک و بێگەرد کە متمانەی زیاتری هاوڵاتیان بەدەست بهێنێت و گۆڕانکاری بە قازانجی پرۆسەی و رەوایەتی حوکمڕانی و ڕەزامەندی هاونیشتمانیان دروست ببێت.
لە کۆبونەوەکەدا، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا، پشتیوانی بەردەوامی حکومەت و گەلی فەڕەنسای بۆ هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی سەختیە سیاسیەکان دوپات کردەوە و وتیشی: پشتیوانی هەرێمێکی سەقامگیر و دیموکرات دەکەن لەچوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا.