محەمەدی حاجی مەحمود سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
01/08/2024
هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ پێنجشەمە (١ى٨ى٢٠٢٤)، عومەر سەید عەلی لەمەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا، دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێم، بەتایبەت ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ کران و جەخت لە بەڕیوەچونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا،
دۆخی سیاسی عێراق و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەگەڵ بابەتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و باسکران، لەو بارەیەوە پاراستنی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کورد و گیانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەو ناوچانە خرانە بەر باس.