نازەنین عەبابەکر هاوسەرى عومەر سەید عەلى کۆچى دوایی کرد
06/08/2024
هەواڵ و چالاکی
بەداخەوە، خاتو (نازەنین عەبابەکر کەریم)، خێزانی کاک عومەر سەید عەلی، ئەمڕۆ لە بەغدا بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچیی دوایی کرد.
بڕیارە، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە، لە قەزای چۆمان بە خاک بسپێردرێت، ڕۆژی چوارشەمە (٧ی ئابی ٢٠٢٤) یەکەم ڕۆژی پرسەکەی لە چۆمان دەبێت.
ڕۆژی پێنجشەمە (٨ی ئابی ٢٠٢٤) پرسەی ژنان و پیاوان لە مزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی) لە شاری سلێمانی دەبێت.