دانا ئەحمەد مەجید سەردانی ناوبازاڕی سلێمانی دەكات

08/10/2024

D هەواڵ و چالاکی

دانا ئەحمەد مەجید رایدەگەیەنێت؛ بازاڕ و كاسبكاران و دۆخی بژێوی و ئارامی كاركردنیان بەشێكی گرنگە لە ستراتیجی بزوتنەوەی گۆڕان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (8ی10ی2024) دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی بەشێك لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی و كاسبكار و دوكانداری ناوبازاڕ گفتوگۆی كرد لەبارەی دۆخی بازاڕ و هەلومەرجی كاریگەری دۆخی سیاسی لەسەر جوڵەی بازاڕ.

لەو سەردانە و دیداری لەگەڵ كاسبكاران، دانا ئەحمەد مەجید رایگەیاند: بازاڕ و كاسبكاران و دۆخی بژێوی و ئارامی كاركردنیان بەشێكی گرنگە لە ستراتیجی بزوتنەوەی گۆڕان، لەم گۆڕانكاریەشدا بۆ قۆناغی نوێ و سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان كە بڕیاری لێداوە بچێتەوە ناو خەڵك و لەگەڵ كۆژانەكانیان بێت، دەیەوێت بەردەوام لە پەیوەندی بێت لەگەڵ بازاڕ سەردانیكردنی مەیدانی خۆشم راستەوخۆ بۆ تێگەیشتنە لە دۆخەكە و بەردەوامیش دەبین.

وتیشی: لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانەدا بۆ قۆناغی ئۆپۆزسیۆن، دەبێت تێبگەین لەوەی دۆخی بازاڕ و جوڵەی بازاڕ و دەستوەردانی حیزبی هێزە دەسەڵاتدارنەكان چۆن و لە چ ئاستێكدایە، بەتایبەت كە ئێمە دەمانەوێت بازاڕێكی ئازاد و سەربەخۆ هەبێ بە كێبڕكێی شەریفانەی دور لە قۆرخكاری و كۆنترۆڵكردنی بازاڕیش نەبێتە بارگرانی بەسەر كەسابەتی كاسبكارانەوە و گرنگیشە سەمایەدارە نیشتمانیەكان لە پشت بزوتنەوەكەوە بن كە خاوەنی پڕۆژەی نیشتمانییە.


هەواڵی زیاتر