باڵیۆز و كونسوڵی ژاپۆن لە عێراق و هەرێم لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوە

07/03/2019

هەواڵ و چالاکی

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ‌و كونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی
كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەگەڵ رێکخەری گشتی کۆبونەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ
چوارشەممە (6/5/2019) ناو فومی هاشیموتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و كاتسومی مۆریاسۆ
كونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد‌ و لەلایەن عومەر
سەید عەلی، رێكخەری گشتی و د.هۆشیار عومەر، رێكخەر و ئەندامانی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكلانی
بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پێشوازییان لێكرا.

وەفدەكەی ژاپۆن، سەردانی ئارامگای نەوشیروان مستەفایان
كرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر گڵكۆكەی دانا.

دواتر رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و باڵیۆز و كونسوڵی
ژاپۆن، بارودۆخی سیاسی هەرێم و پێشهات و بەرەوپێشچونەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی
حكومەتی هەرێم و بارودۆخی عێراق و ناوچەكەیان، تاوتوێ كرد.


هەواڵی زیاتر