دانا ئەحمەد مەجید: بە ئومێدەوە چاومان لە متمانەی خەڵکە بۆ گۆڕان

19/10/2024

D هەواڵ و چالاکی


نیوەرۆی ئەمڕۆ، شەمە ١٩ی ١٠ی ٢٠٢٤، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەکۆی سەرەکی لە میانی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەک کەسایەتی و هەڵسوڕاوی گۆڕان ڕایگەیاند: بە ئومێدەوە دەستمان پێکردوە و گۆرانکاریی و بڕیارەکانمان لەبەرژەوەندی خەڵک و جێبەجێکردنی داخوازی دەنگدەرانی گۆڕان درێژە پێدەدەین.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە بایەخەوە هەڵوەستەی لەسەر هاندانی زۆرترین هاوڵاتیان کردەوە بۆ بەشداری لە پڕۆسەکەدا، زۆرترین بەشداری واتە ڕەخساندنی هەلی زیاتر بۆ گۆڕانکاری و بەهێزبونەوەی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی.

لە بەردەوامی قسەکانی، دانا ئەحمەد مەجید وتی: بزوتنەوەی گۆران لەماوەی یەک مانگدا سێ بڕیاری گرنگی داوە و دەستاودەستی دەسەڵاتیکردوە، وەک مودێلیێکی پێشکەوتوانەی حزبایەتی، داوای لێبوردنی کردوە لەو هەڵانەی ڕابردو کردویەتی، لە بڕیارێکی بێ پێشینەشدا لە حکومەت هاتوەتە دەرەوە، ئەم هەنگاوانە لەسەر خواست و داوای خەڵک و دەنگدەرەکانمان بووە.
هاوكات ستایشی هەڵسوڕاوان و تەواوی گۆڕانخوازانی كرد كە بەدەم بڕیار و هەڵویستەكانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە هاتون و وتیشی: ئێستا بەو پەڕی متمانەبەخۆبونەوە چاوەروانی لەخەڵک دەکەین سبەینێ (لە ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیدا) متمانە بدەنەوە بە گۆڕان و بۆ ئایندەیەکی باشتر بەهێزی بکەینەوە.


هەواڵی زیاتر