رێکخەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەك لە ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە
30/11/2024
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ شەممە (٣٠ی١١ی٢٠٢٤)، دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەكۆی سەرەكی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە.
ئامانج لە کۆبونەوەکە، تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی پڕۆژە دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان بو بۆ کۆنفرانس و بە هەند وەرگرتنی بۆچونی ئافرەتان لەسەر پڕۆژەکە، بەشێوەیەک ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لەناو دامەزراوەکانی بزوتنەوەکە دیار و بەرچاو بێت.
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی کردەوە کارایی ئافرەتان لەناو گۆڕاندا یەکێکە لە هۆکارەکانی بەهێزبونەوە و خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەکە و نوێنەرایەتیکردنێکی راستەقینەی ئافرەتان لەناو پەیکەری ڕێکخراوەیدا.
فۆتۆ بڕیار نامیق