هەولێر؛ رێكخەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوەچ

01/12/2024

D هەواڵ و چالاکی

دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە چوارچێوەی سەردانی بۆ شاری هەولێر لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبوەوە بۆ تاوتوێكردنی قۆناغی نوێ و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفڕانسی نیشتیمانی، خۆڕێکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەی پەیکەری رێکخراوەیی بزوتنەوەکە.

لەوبارەیەوە كاردۆ محەمەد ئەندامی جڤاتی تیشتمانی رایگەیاند: هەلومەرجەكە گۆڕاوە، دۆخی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە هەمو ئاستەكان گۆڕانكگاری بەسەر هاتوە و پێویستی بە خۆڕێكخستنەوەیە لە ئاستی سیاسی و رێكخراوەیی و گوتار و پەیامەكەی بەتایبەت دوای بڕیارە نوێیەكان لە ئۆپۆزسیۆن بوون و داوای لێبوردن وەك نەریتێكی نوێ لە كاری سیاسی و دوبارەنەكردنەوەی ئەزمونەكانی رابردو لەگەڵ ئاشتبونەوە لەگەڵ خەڵك و گۆڕانخوازان، چونكە گۆڕان هێزێكە سەرچاوەی مرۆیی و سەركردایەتیەكی جیاواز و خاوەن ئەزمون و پڕۆژەی ئەلتەرناتیفی هەیە.

وتیشی: سەردانی رێكخەری گشتی بۆ هەولێر و دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان گرنگیدانە بە هەولێر بە ئامانجی بەشداربونی ئۆرگان و هەڵسوڕاوەكانی سنورەكە لە پڕۆسەی بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان لەو گۆڕانگاریانەی لە قۆناغی نوێ دەكرێت.


هەواڵی زیاتر