ئەمشەو کاک نەوشیروان لە کەرکوک بو
24/03/2019
هەواڵ و چالاکی
پێشمەرگەیەکی دێرین و عەدەد جیهازی تایبەتی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا
ئەمین ئەندازیاری راپەڕین، لە ساڵیادی رزگارکردنی کەرکوکدا یادەوەرییەکان
دەگێڕیتەوە و باسی ئەو ساتە دەکات کە چۆن نەوشیروان مستەفا لەسەر بۆنیتی
ئۆتۆمبێلەکەی و لە کەرکوکەوە بروسکەی رزگارکردنی ئەو شارەی نوسیوە.
ئەمشەو کاک نەوشیروان لە کەرکوک بو
نوسینی: خالید ئەمین
بەر لە (28) ساڵ و لەم شەودا کاک نەوشیروان کە
سەرپەرشتی رزگارکردنی کەرکوکی کرد، لە کەرکوک بو، مژدەی ئازادکردنی لەسەر بۆنیتی ئۆتۆمۆبێلەکەیەوە
نوسی!
کاک نەوشیروان لە زنجیرە وتارە (10) ئەڵقەییەکەیدا
کە دەربارەی مفاوەزاتی بەرەی کوردستانی و بەعس، نوسیوێتی. لە بەشی ئازاد کردنی کەرکوک
دا نوسیوێتی:
بەشی دوەم
20 ی ئازار:
ئازاد کردنی که‌رکوک
پێش ئه‌وه‌ی له قاسمه ره‌ش و زه‌ڵێ دابه‌زین،
ئه‌و کاته‌ی خۆمان ئاماده ئه‌کرد بۆ راپه‌ڕین، پێمانوابو ئازادکردنی که‌رکوک له
ئازاد کردنی هه‌مو شاره‌کانی تری کوردستان گرنگتر، به‌ڵام سه‌ختتر ئه‌بێ. له به‌رئه‌وه
پلانی گه‌مارۆدان و هێرشی سێلایی‌مان بۆ دانابو. دامان نابو دوای ئازاد کردنی گه‌رمیان،
سلێمانی، هه‌ولێر، گه‌وره‌ترین هێزی له سه‌ر کۆ بکه‌ینه‌وه و، له هه‌ر سێ لاوه
به‌ره‌و ناوشار په‌لاماری بده‌ین.
دوای ئازاد کردنی هه‌ولێر، له پێش ئه‌ویش سلێمانی
ئازاد کرابو، ئه‌بو پلانی رزگارکردنی که‌رکوک جێبه‌جێ بکرێ.
هێزه‌کانی سلێمانی له قه‌ره‌هه‌نجیر کۆکرابونه‌وه.
هێزه‌کانی هه‌ولێر له ئاڵتون کۆپری - که‌ڵوڕ کۆ
کرابونه‌وه.
هێزه‌کانی گه‌رمیان له شه‌ڕی «موجاهیدینی خه‌ڵق»
ی ئێرانیه‌وه گلا بون.
سه‌رکردایه‌تی (میحوه‌ری) که‌رکوک چه‌ند جارێ
هه‌وڵی په‌لاماردانی دا بو. نه‌یان توانی بو هیچ سه‌رکه‌وتنێکی کاریگه‌ر به ده‌س
بهێنن. هه‌ندێ له فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه دودڵ بون و به خۆیان دا رانه‌ئه‌په‌رمو،
به قسه‌ی خۆیان «ئۆباڵی مێژویی» ئه‌م هێرشه هه‌ڵبگرن داوایان لێ کردم که خۆم یان
کاک مه‌سعود ئه‌و ئۆباڵه هه‌ڵبگرین.
شه‌وی (19) ی ئازار له گه‌ڵ کاک مه‌سعود له
پردێ کۆبوینه‌وه و، ئیشوکارمان دابه‌ش کرد. ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی قۆڵی که‌رکوک به
من سپێردرا و، کاک مه‌سعود ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی قۆڵی موسڵی گرته ئه‌ستۆی خۆی.
له گه‌ڵ کاک کۆسره‌ت، که‌وتمه سازدان و کۆکردنه‌وه‌ی
هێزه‌کان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی قه‌ره‌هه‌نجیرم کرد له گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی
لای رۆژهه‌ڵاتی که‌رکوک کۆبوینه‌وه. ئه‌وانه هه‌ندێکیان پێشمه‌رگه و هه‌ندێکیان
موسته‌شاری فه‌وجه خه‌فیفه‌کان و هه‌ندێکیان ئامیر به‌فره‌زه بون. بۆ یه‌که‌م
جار ته‌حسین شاوه‌یسم له‌وێ بینی. ئیشوکارمان به سه‌ردا دابه‌ش کردن.
ئێواره‌ی نه‌ورۆز له رۆژئاوای که‌رکوکه‌وه
(پردێ) و له رۆژهه‌ڵاته‌وه (قه‌ره‌هه‌نجیر) په‌لاماری شاری که‌رکوک درا و، شه‌وی
پێش‌و هێزه که‌رکوکیه‌کان دزه‌یان کرد بو چوبونه ناو گه‌ڕه‌که کورده‌کانه‌وه.
بۆ شه‌و هێزه‌کان له هه‌مو لاوه هێرشیان کرد
و رژانه ناو شاره‌وه تا رۆژی دوایی که نه‌ورۆز بو ناو که‌رکوکیان پاک کرده‌وه.
ته‌نیا ئه‌و لایه‌ی به هێزه‌کانی گه‌رمیان، کفری و که‌لار و دوز، سپێردرا بو به
هۆی شه‌ڕی «موجاهیدینه‌وه» نه‌یتوانی هیچ به‌شداریه‌ک له جێبه‌جێ کردنی پلانه‌که‌دا
بکا، بۆیه «موعه‌سکه‌ر خالید» وه‌کو خه‌نجه‌رێکی کوشنده له که‌له‌که‌ی که‌رکوک
دا مایه‌وه.
شه‌وی (20/21ی3ی1991) به ته‌واوی ده‌س گیرا به
سه‌ر ناو شاری که‌رکوک دا. له ناوشاری که‌رکوکه‌وه له سه‌ر بۆنیتی ئوتوموبیله‌که‌مان
هه‌واڵێکی کورتم وه‌کو مژده نوسی و به بێته‌ل دامان به رادیۆی «ده‌نگی گه‌لی
کوردستان» بڵاوی بکاته‌وه.