كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد

27/03/2019

هەواڵ و چالاکی

بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

پێشنیوەڕۆی رۆژی دوشەمە (25/3/2019) لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیی كرد لە سیرینا مورۆنی، كونوسڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان.

لەكۆبونەوەیەكدا كە هۆشیار عومەر عەلی رێكخەری ژوری پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی بزوتنەوەكە ئامادەی بو، گفتوگۆ كرا لەبارەی هەنگاوەكانی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت‌ و پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان‌ و گرنگی ئەنجامدانی چاكسازی لە روی ئابوری و ئیداری ‌و سیاسییەوە لەقۆناغی داهاتودا.


هەواڵی زیاتر