ژمارەیەك كەسایەتی و كاسبكاری ناسراوی بازاڕی سلێمانی سەردانی رێكخەری گشتی دەكەن

26/09/2026

D هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ شەممە (٢٦ی ٩ی ٢٠٢٦)، دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی بە ئامادەبونی شاخەوان رەئوف بەگ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی، پێشوازی كرد لە ژمارەیەك كەسایەتی و كاسبكاری ناسراوی بازاڕی سلێمانی كە بەمەبەستی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی سەردانیان كرد و هیوای سەركەوتنیان لە ئەركەكەی بۆ خواست.

لە دیدارێكدا، وێڕای پیرۆزبایی، ئەو كەسیاسەتی و كاسبكارانە بەرچاوڕونیان دا لەبارەی دۆخی بازاڕ و ئێستای كاسبكاران و ئەو گرفتانەی بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی دۆخی بازاڕ و ئاستەنگەكانەوە روبەڕویان بوەتەوە.

لای خۆیەوە رێكخەری گشتی، سوپاسی میوانانی كرد و پشتیوانی گۆڕانی بۆ دەربڕین و هانیدان بۆ كاركردن بۆ بەرەوپێشبردنی بازاڕ و جەختیشیكردەوە كە بزوتنەوەی گۆڕان دژی هەر قۆرخكاریەكە و پاڵپشتی رەخساندنی دۆخێكی ئارام و سەقامگیرە بۆ ئەوەی خزمەت بە كاسبكاران و تەواوی هاوڵاتیانیش بكات.


هەواڵی زیاتر