ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی شارەزور سەردانی رێكخەری گشتی دەكەن

26/09/2026

D هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ شەممە (٢٦ی ٩ی ٢٠٢٦)، دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی لە سلێمانی بە ئامادەبونی شاخەوان رەئوف بەگ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی، پێشوازی كرد لە باژێروان و ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە قەزای شارەزور.

لە دیدارێكدا، هەڵسوڕاوان پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنفرانسی تەواوكاری و هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی یان كرد و هیوای سەركەوتنیان لە ئەركەكەی بۆ خواست، هاوكات لەگەڵ دوپاتكردنەوەی پشتیوانی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، رونكردنەوەیاندا لەبارەی كار و چالاكی رێكخراوەیی لە قەزاكە.

لای خۆیەوە رێكخەری گشتی، لەگەڵ گفتوگۆكردنی دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگاریەكان، ئاماژەی بە گرنگی و بەشداری كارای خەڵكی ناوچەی شارەزور كرد لە شۆڕشەكانی گەلی كورد و لەگەڵ نرخاندنی قوربانیدانەكانیان، داوایكرد هەڵسوڕاوان بە هەمان گڕوتینی گۆڕانخوازانەوە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ پاڵپشتی و خزمەتی خەڵكەكەی خۆیان و گەیاندنی داواكاری و پێداویستیەكانیان.


هەواڵی زیاتر