نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت حزورمان هه‌بێت له كۆی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا
26/03/2018
دیمانە
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له دیمانەیەکدا کە ئەمشەو لە سایتی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سایتی سبەی و KNN و رادیۆی گۆڕان بڵاودەبێتەوە، باس لە چه‌ندین ته‌وه‌ر و پرسی گرنگی تایبه‌ت به دۆخی ئێستای هه‌رێم و پرسی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا دەکات.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە دیمانەکەدا ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه میدیاكانی گۆڕان، ره‌خنه‌كانیان ته‌نها ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی بوبێت و كه‌متر باسی پارتیان كردبێت، ده‌ڵێت؛ ساڵێك زیاتره تاڵه‌بانی غائیبه، به‌ڵام ئێمه بۆئه‌وه‌ی دۆسته‌كانی ناو یه‌كێتی زیز نه‌كه‌ین، ئه‌م باسه‌مان نه‌وروژاندوه.
له‌باره‌ی داواكه‌شیان بۆ فه‌راهه‌مكردنی چوار ساڵی هێمنی له هه‌رێمی كوردستان، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: راسته ئێمه داوامان كردوه، چوار ساڵی داهاتو، چوارساڵی ئارامی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سایكۆلۆجی بێت، به‌ڵام هێنانه‌دی ئه‌م هه‌مو ئارامییه، كۆمه‌ڵێك مه‌رجی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیشی پێویسته له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه ئاشتكردنه‌وه‌ی شه‌قامه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، له‌رێی ده‌سته‌به‌ركردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و گۆڕینی حكومه‌تی حیزب به حكومه‌تی هاوڵاتی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا، به‌وه‌ی بۆچی گۆڕان پێداگریی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: گۆڕان ته‌نیا پێداگریی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌كردوه، به‌ڵكو پێداگریی له‌سه‌ر هه‌ندێ جومگه‌ی تریش كردوه، چونكه گۆڕان ده‌یه‌وێت هه‌م هاوبه‌شبێت له دروستكردنی بڕیاری سیاسی، هه‌م هاوبه‌شبێت له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، ته‌ئكیدشده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، گۆڕان ده‌یه‌وێت حزوری كاریگه‌ری هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكات و له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌رانی خۆی و له‌به‌رده‌م میلله‌ته‌كه‌ماندا، سه‌ربه‌رزبێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه، كه گۆڕان قسه‌ی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت، نه‌كردبێت و ده‌ڵێت؛ چ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا و چ له دانیشتن و كۆبونه‌وه دو قۆڵییه‌كاندا، قسه‌مان كردوه، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه هه‌رێم له‌ناو چه‌ندین قه‌یرانی سیاسی، ئابوری، ئه‌منیدایه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی حكومه‌تیشه‌وه، رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: هاوكێشه‌ی سیاسی، گۆڕاوه، سیستمی سیاسی له هه‌رێم، چیتر وه‌كو جاران یه‌ك حیزبی و دو حیزبی نییه، به‌ڵكو فره‌حیزبییه، واته دو حیزب یان زیاتر ده‌توانن حكومه‌ت پێكبهێنن، ده‌شڵێت، گۆڕان وه‌ك هێزی دوه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، گه‌ره‌كیه‌تی ئه‌و گۆڕانكارییه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ره‌نگبداته‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا، به‌وه‌ی دواخستنی حكومه‌ت هه‌وڵێكه بۆ بێبایه‌خكردنی هه‌ڵبژاردن و نائومێدكردنی خه‌ڵك له ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت؛ ره‌نگه ئه‌م بۆچونه راستییه‌كی تیادابێت، به‌ڵام نابێت خه‌ڵك بێ‌ئومێد بێت له هه‌ڵبژاردن، بۆیه هه‌مو ئه‌وانه‌ی په‌رۆشی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، پێویسته به‌گه‌رمی به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، نه‌وشیروان مسته‌فا، قه‌یرانه‌كانی ئێستای هه‌رێم بۆ سیاسه‌تی چه‌وتی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێت، ژیانی خه‌ڵك، پشتی به‌موچه به‌ستوه و موچه‌ش له حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه دێت، بۆیه هه‌ركاتێك به‌غدا بیه‌وێت وه‌كو جه‌نگی ئابوری دژ به هه‌رێم به‌كاری دێنێت.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ندێجار خه‌ریكه له جه‌نگی سیاسی و ئابوری و میدیاییه‌وه ده‌بێته شه‌ڕی چه‌كداری.
له‌سه‌ر ئاستی ناوده‌وڵه‌تییش، هه‌رێم هه‌مو هه‌وڵه‌كانی خۆی له پرسی بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا، چڕكردوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی نه‌وتدا، پرسی نه‌وتیشی وه‌ها تاریكاندوه، كه كه‌س نازانێت، سودی ئه‌م نه‌وته له‌كوێیه‌و بۆكێیه و تاكه‌ی واده‌بێ.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رێزنه‌گرتنیش له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌ی خه‌ڵك، نه‌وشیروان مسته‌فا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا فرسه‌تی ئه‌وه ماوه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، جێبه‌جێبكرێن، ئه‌گه‌ر رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ چاكسازی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات شكستی خوارد، ئه‌وا بێگومان خه‌ڵك بیر له له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی تر و شێوه‌ی تر له تێكۆشان ده‌كاته‌وه.