نەوشیروان مستەفا: ئەگەر رێگەی هەڵبژاردن شکستی خوارد خەڵک بیر لە دۆزینەوەی رێگەی تر ئەکاتەوە
26/03/2018
دیمانە
لەسەر هەلومەرجی ئەمڕۆی کوردستان و ئەو قەیرانانەی هەرێمی کوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت و هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی ئەم بابەتانە، سایتی KNNC دیدارێکی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دا.
ئەمەی خوارەوە دەقی دیدارەکەیە:
KNNC: پێتان ئه‌ڵێن: گۆڕان له راگه‌یاندنه‌کانی دا به زۆری هێرش ئه‌کاته سه‌ر یه‌کێتی که‌متر باسی پارتی ئه‌کا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مه راست نیه. ئێمه هێرشمان بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ک نه‌کردوه. راسته ئێمه ره‌خنه‌مان گرتوه. ره‌خنه‌مان له هه‌ر لایه‌ک گرتبێ له به‌ر ئه‌وه بوه به ره‌وای ره‌خنه‌مان زانیوه، به‌ڵام ده‌ستمان له یه‌کێتی پاراستوه، زۆریش ده‌ستمان لێ پاراستوه. لێره‌دا باسی دو بابه‌ت ئه‌که‌م:
یه‌که‌م، ساڵێک زیاتره تاڵه‌بانی غائیبه. تاڵه‌بانی که‌سێکی ئاسایی نیه. جگه له‌وه‌ی سکرتێری گشتی یه‌کێتی بوه، سه‌رۆک کۆماری عیراق بوه له سه‌ر حسابی کورد و ئه‌و پۆسته به‌شی کورد بوه، ساڵێک زیاتره ئه‌و پۆسته چۆڵه له‌م هه‌لومه‌رجه ئاڵۆزه‌ی عیراق و له‌م قۆناغه‌ی په‌یوه‌ندی ئاڵۆزی هه‌رێم و به‌غداد حزوری سه‌رۆک کۆمارێکی کورد له به‌غداد له هه‌مو کات زه‌روری تر بوه، به‌ڵام ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسته‌کانی ناو یه‌کێتی مان زیز نه‌که‌ین ئه‌م باسه‌مان نه‌وروژاندوه، له کاتێک دا ئه‌مانتوانی بیوروژێنین و بیکه‌ین به هه‌را.
دوه‌م، هیچ لایه‌نێ ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه شاره‌زایی نیه له کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی و له ململانێی ناو باڵه‌کانی، ئێمه ئه‌مانتوانی هه‌مو رۆژێک هه‌واڵێکی وره‌ڕوخێنی لێ دروست بکه‌ین، یا راپۆرتێکی نائومێدکاری له سه‌ر بنوسین، دیسان بۆ ئه‌وه‌ی دۆستانی ناو یه‌کێتی زیز نه‌که‌ین له‌مه‌ش خۆمان پاراستوه. هێرشی ئێمه بۆ سه‌ر یه‌کێتی و ره‌خنه‌ی ئێمه له یه‌کێتی چی بوه؟
KNNC: ئێوه داوای چوارساڵی ئارامیتان کردوه، به‌م هه‌مو قه‌یرانه‌وه چۆن چوار ساڵی ئارام دابین ئه‌که‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: راسته! ئێمه داوامان کردوه چوارساڵی داهاتو چوار ساڵی ئارامی سیاسی، ئارامی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئارامی ئابوری، ئارامی سایکۆلۆجی بێ، به‌ڵام ئه‌مه به دروشم دابین نابێ. هێنانه‌دی ئه‌م هه‌مو ئارامیه، کۆمه‌ڵێ مه‌رجی سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، پێویستی زۆری هه‌یه، له سه‌رو هه‌مویه‌وه ئاشتکردنه‌وه‌ی شه‌قام له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، دروستکردنی متمانه له نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت دا، ئه‌وه‌ش به‌وه ئه‌کرێ خواسته ره‌واکانی خه‌ڵک جێبه‌جێ بکرێ. حکومه‌تی حیزب بکرێ به ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی، هاوڵاتییانی کوردستان، سه‌ره‌ڕای جیاوازی زمان و نه‌ته‌وه، دین و مه‌زه‌ب، ناوچه و ره‌گه‌ز، حیزب و بیروباوه‌ڕی سیاسی، ره‌فتاری یه‌کسانیان له گه‌ڵ بکرێ. سه‌ره‌تای هاوڵاتیبون بکرێته پێوه‌ری سیسته‌می دامه‌زراندن و پێدانی وه‌زیفه، پێدانی زه‌وی، پێدانی کاری گشتی و تایبه‌تی. سیسته‌می موچه چاک بکرێ، داهاتی ناوخۆی هه‌رێم و ئه‌وه‌ی له به‌غداده‌وه دێ ئاشکرا بکرێ. نه‌وت و داهاته‌که‌ی رۆشن بێ و بۆ هه‌موان بێ. به واته‌یه‌کی تر ئه‌بێ له دابه‌شکردنی پاره و ده‌سه‌ڵات دا له نێوان هاوڵاتیان دا، له نێوان ناوچه‌کان دا، له نێوان که‌رته‌کانی خزمه‌گوزاری و گه‌شه‌کردن دا، دادی کۆمه‌ڵایه‌تی پێڕه‌وی بکرێ.
KNNC: بۆچی گۆڕان پێ داگری ئه‌کا له سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: کاتێ وه‌زاره‌ته‌کان و دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێم پۆلێن ئه‌کرێن دابه‌ش ئه‌کرێن به سه‌ر چه‌ند سه‌به‌ته‌یه‌ک دا:
یه‌کێکیان سه‌به‌ته‌ی هێزه‌کانی پاراستنی ئاسایشی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی هه‌رێمه که بریتیه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
یه‌کێکی تریان سه‌به‌ته‌ی ئابوریه که بریتیه له وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان.
یه‌کێکی تریان سه‌به‌ته‌ی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کانی هه‌رێمه که بریتیه له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه و، نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له به‌غداد و نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی هه‌رێم له پایته‌خته‌کانی وڵاتان.
یه‌کێکی تریان سه‌به‌ته‌ی وه‌زاره‌ته به‌رهه‌مدار و سه‌به‌ته‌ی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاریه‌کانه، که سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانی تر ئه‌گرێته‌وه.
گۆڕان پێداگری به ته‌نیا له سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌کردوه، به‌ڵکو پێداگری له سه‌ر هه‌ندێ جومگه‌ی تریش کردوه. چونکه گۆڕان گه‌ره‌کێتی هه‌م هاوبه‌ش بێ له دروستکردنی بڕیاری سیاسی هه‌رێم دا، هه‌م هاوبه‌ش بێ له جێبه‌جێکردنی بڕیاری سیاسی هه‌رێم دا، بۆیه پێداگری له سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه ئه‌کا. ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌و وه‌زاره‌ت و ده‌زگایانه‌دا هاوبه‌ش نه‌بێ چۆن ئه‌توانێ هاوبه‌ش بێ له وه‌رگرتنی بڕیار و له جێبه‌جێکردنی دا؟ ئه‌مه بۆ که‌مکردنه‌وه نیه له نرخی وه‌زاره‌ته‌کان، هه‌ر وه‌زاره‌ته و هه‌ر ده‌زگایه و هه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌ک له‌و سه‌به‌تانه گرنگی خۆیان هه‌یه. گۆڕان گه‌ره‌کێتی له هه‌مو ئه‌و سه‌به‌تانه‌دا حزوری کاریگه‌ری هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی، هیچ نه‌بێ، بتوانێ به‌شێ له به‌ڵێنه‌کانی به‌دی بهێنێ و له به‌رده‌م ده‌نگده‌ره‌کانی خۆی و له به‌رده‌م میلله‌ته‌که‌مان دا سه‌ربه‌رز بێ.
KNNC: بۆچی قسه ناکه‌ن له سه‌ر دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ قسه‌مان کردوه. چ له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن دا و چ له دانیشتن و کۆبونه‌وه دوقۆڵیه‌کان دا. ویستوشمانه هه‌رچی زوتر پارله‌مان کۆببێته‌وه و حکومه‌ت پێک بێ. به تایبه‌تی له‌م کاته‌دا که کوردستان له ناو چه‌ندین قه‌یرانی سیاسی، ئابوری، ئه‌منی دایه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رانه‌سپێردراوه سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێک بهێنێ، ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆی پارتی دا بوه. ئه‌بێ ره‌خنه له‌وان بگیرێ.
KNNC: که‌واته هۆکانی دواکه‌وتنی چین؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هاوکێشه‌ی سیاسی گۆڕاوه. سیسته‌می سیاسی له هه‌رێم دا، چیتر وه‌کو جاران سیسته‌می یه‌کحیزبی و سیسته‌می دوحیزبی نیه، به‌ڵکو سیسته‌می فره‌حیزبیه. یه‌ک حیزب به ته‌نیا ناتوانێ حکومه‌ت پێک بهێنێ، دو حیزب یا زیاتر له دوحیزب پێکه‌وه ئینجا ئه‌توانن حکومه‌ت پێک بهێنن. هه‌ر حیزبه‌ش به‌رنامه و دورنمای تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، سازانی هه‌مویان و دۆزینه‌وه‌ی نوقته له یه‌کچوه‌کانی دورنما جیاوازه‌کانی ئه‌و چه‌ند حیزبه، مه‌حاڵ نیه، به‌ڵام ئاسانیش نیه. گۆڕان له سه‌ر ئاستی گه‌وره‌ترین پارێزگای هه‌رێم بۆته هێزی یه‌که‌م و له سه‌ر ئاستی هه‌رێم بۆته هێزی دوه‌م، گه‌ره‌کێتی ئه‌م گۆڕانه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا ره‌نگ بداته‌وه.
په‌ندێکی مه‌شهوری پێشینان هه‌یه ئه‌ڵێ: شه‌ڕ له شێف و ئاشتی له خه‌رمان. گۆڕان رێزی ده‌نگده‌ره‌کانی ئه‌گرێ. نایه‌وێ متمانه‌ی ده‌نگده‌ره‌کانی بدۆڕێنێ. داکۆکی له خواسته‌کانی ئه‌وان ئه‌کا. چوار ساڵی داهاتو چوارساڵی کاری پارله‌مان و چوارساڵی کاری حکومه‌ته. گۆڕان نایه‌وێ بچێته حکومه‌تێکه‌وه له پاش چه‌ند مانگێ لێی په‌شیمان ببێته‌وه، هه‌روه‌کو نایه‌وێ بچێته‌وه ناو موعاره‌زه‌یه‌که‌وه دوای چه‌ند مانگێ لێی په‌شیمان ببێته‌وه، به‌ڵکو ئه‌یه‌وێ فرسه‌تی ته‌واو به خۆی و به لایه‌نه‌کانی تریش بدا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بژارده‌یه‌کیانی هه‌ڵبژارد ده‌سه‌ڵات یان موعاره‌زه به‌رده‌وام بێ له سه‌ری.
KNNC: خه‌ڵک پێی وایه دواکه‌وتنی کۆبونه‌وه‌ی پارله‌مان و دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه بۆ بێ بایه‌خکردنی هه‌ڵبژاردن و نائومێدکردنی خه‌ڵکه له ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئێوه ئه‌ڵێن چی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ره‌نگه ئه‌م بۆچونه راستیه‌کی تێدا بێ، به‌ڵام خه‌ڵک نابێ نا‌ئومێد بێ له هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبژاردن شێوه‌یه‌که له شێوه‌کانی کاری سیاسی بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی له بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵ دا، له بواری سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کارگێڕی، فه‌رهه‌نگی دا. هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوی پارله‌مانی کوردستان ئه‌بن به سێ هه‌ڵبژاردن یه‌کتری ته‌واو ئه‌که‌ن. سه‌رکه‌وتن له‌م دو هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌بێته پشتیوان بۆ چه‌سپاندنی سه‌رکه‌وتنی پێش‌و، سه‌رکه‌وتن له‌و سێ مه‌یدانه‌دا، سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان دا، سه‌رکه‌وتن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی کوردستان دا، سه‌رکه‌وتن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دا ئه‌بنه سێپایه‌ک ئه‌شێ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان له سه‌ر بنیات بنرێ. به‌شداری چالاک له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا، سه‌رکه‌وتنی پێش‌و ده‌سته‌به‌ر ئه‌کا. بۆیه هه‌مو ئه‌وانه‌ی په‌رۆشی ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتن پێویسته به گه‌رمی به‌شداری ده‌نگدان بکه‌ن.
KNNC: له سه‌ر قه‌یرانه‌کانی ئیستای هه‌رێم چی ئه‌ڵێن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: قه‌یرانه‌کانی ئیستای هه‌رێم ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وتی زنجیره‌ی حکومه‌ته‌کانی هه‌رێمه. قه‌یرانه‌کان به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماونه‌ته‌وه و که‌ڵه‌که بون، ئاڵۆزتر و قوڵتر و بونه‌ته‌وه.
قه‌یرانه‌کان، هه‌ندێکیان کۆنن، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه به میرات ماونه‌ته‌وه، له‌وانه کێشه‌ی ئه‌رز، کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان که سه‌رکردایه‌تی کورد له کاتی روخانی رژێمی به‌عس و له کاتی دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق دا، هه‌لی چاره‌سه‌رکردنیان له ده‌س دا. قه‌یرانه‌کانی تر، ده‌سه‌ڵات و سامان له ئه‌نجامی شکستی حکومه‌ته‌کانی پارتی و یه‌کێتی دا دروست بون.
ئیستا ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌رێم بکه‌ین له هه‌مو ئاسته‌کان دا توشی قه‌یران بوه:
له سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم، ئابوریه‌کی مشه‌خۆری بنیاتناوه، له به‌رامبه‌ر پشتبه‌ستن به داهاتی %17 ی هاتوی بودجه‌ی عیراق که ئه‌ویش له داهاتی نه‌وته‌وه دابین ئه‌کرێ. به‌رهه‌می کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری و پیشه‌سازی کوردستانی به جۆرێ وێران کردوه داهاته‌که‌ی له دابینکردنی بودجه‌ی هه‌رێم دا ناگاته % 6. به‌مجۆره ژیانی خه‌ڵکی کوردستانی خستۆته سه‌ر موچه‌ی حکومه‌تی، موچه‌ی حکومه‌تییشی خستۆته سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، حکومه‌تی عیراقیش هه‌ر کاتێ ویستبێتی ئه‌و کێشه‌یه‌ی وه‌کو جه‌نگی ئابوری دژی هه‌رێم به کاری هێناوه. قه‌یرانی موچه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه و به دوای ئه‌ویش دا بێبازاڕی، بێ‌کاری، بێپاره‌یی، له پاڵ قه‌یرانی نه‌مانی متمانه به سیسته‌می بانکی، قه‌یرانی که‌می سوته‌مه‌نی، قه‌یرانی که‌می کاره‌با، قه‌یرانی نائه‌مینی له سه‌ر و سامان.
له سه‌ر ئاستی عیراق، ناکۆکی له گه‌ڵ به‌غداد هه‌ندێ جار خه‌ریکه له جه‌نگی ئابوری و سیاسی و میدیایی و ده‌رونیه‌وه بگاته شه‌ڕی چه‌کدار.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به هاوکاری له گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی تر، له دو بۆنه‌دا دو پرۆژه‌ی پێشکه‌ش به سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم کرد، یه‌کێکیان بۆ گۆڕینی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و عیراق له په‌یوه‌ندی حیزبی و تایبه‌تیه‌وه بۆ په‌یوه‌ندیه‌کی دامه‌زراوه‌یی نێوان حکومه‌تی فیدرالی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداد. ئه‌وی تریان نه‌خشه‌رێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی، هه‌ردوکیان وه‌ک هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی چاکسازی تر به گۆشه‌ی فه‌رامۆشیی سپێردران.
سه‌رکردایه‌تی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات، به چاوی گومان و به دڵی پڕ له ترسه‌وه له هه‌مو پرۆژه‌یه‌کی چاکسازی ئه‌ڕوانن، وا ئه‌زانن هه‌مو هه‌نگاوێ به‌ره‌و چاکسازی، به‌شێ له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان که‌م ئه‌کاته‌وه و ماوه یه‌ک له ته‌مه‌نی حوکمڕانی ئه‌وان کورت ئه‌کاته‌وه.
له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی، له دوای دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌رانسه‌ری کوردستان و، له سه‌رانسه‌ری جیهان دا چاوی ئومێدیان تێ بڕی بو، به ته‌ما بون ئه‌م حکومه‌ته ببێته ناو‌کی ده‌وڵه‌تی داهاتوی کوردستان، که‌چی ئیستا خه‌ریکه ئه‌بێته ته‌جروبه‌یه‌کی ناشیرینی حوکمڕانی کوردی. سه‌ره‌ڕای گه‌نده‌ڵی به هه‌مو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه، سه‌ره‌ڕای بێدادی کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌مو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه، سه‌ره‌ڕای نارۆشنی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی به هه‌مو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه، له باتی پشتیوانی له ماف و له ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستان دا خه‌ریکه ئه‌بێته برایه‌کی چاره‌قورس.
له سه‌ر ئاستی ناوده‌وڵه‌تی، هه‌مو هه‌وڵه‌کانی خۆی له پرسی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی له گه‌ڵ تورکیا چڕ کردۆته‌وه به تایبه‌تی له که‌رتی نه‌وت دا، پرسی نه‌وتیشی وه‌ها تاریکاندوه مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێ چیه، چۆنه، چه‌نده. سودی ئه‌م نه‌وته له کوێیه، بۆ کێیه، تاکه‌ی وا ئه‌بێ؟
KNNC: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتو وه‌کو هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ئه‌یلولی رابوردو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه رێزی لێ نه‌گیرا، کاری پێ نه‌کرا، گۆڕینی پێ نه‌کرا، هه‌ر سور ئه‌بن له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن شاڕێی چاکسازیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌که‌م، هێشتا فرسه‌تی ئه‌وه ماوه ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌یلولی رابوردو به جۆرێ له جۆره‌کان ئه‌نجام بدرێن و جێبه‌جێ بکرێن.
دوه‌م، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ چاکسازی و بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات شکستی خوارد، خه‌ڵک هیوای به هه‌ڵبژاردن نه‌ما، ئه‌وسا بێگومان خه‌ڵک بیر له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی تر و له شێوه‌ی تری تێکۆشان ئه‌کاته‌وه.