رێکخەری گشتی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

30/05/2019

هەواڵ و چالاکی

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنییەوە بە سەرۆکی هەرێم.

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژادنيان به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا عومه‌ر سه‌يد عه‌لى، رێكخه‌رى گشتيى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌ پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى
بۆ خواست.

لەبەرامبەردا، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى عومه‌ر سه‌يد عه‌لى كرد و هه‌ردولا جه‌ختيان کردەوە له‌ گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان و ته‌بايى  و يه‌كڕيزى بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌حه‌دياتى قۆناغه‌كانى داهاتو و بۆ خزمه‌تکردنی گەل و وڵاتەکەمان.


هەواڵی زیاتر