رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ده‌كات
13/07/2019
هەواڵ و چالاکی
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
رۆژی پێنجشەممە، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له ئه‌ركه نوێكه‌یدا.
لای خۆیه‌وه رێواز فایه‌ق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد و سوپاسی پشتیوانیكردنی كرد له ئه‌ركه‌كانی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا.