وەفدێكی كونسوڵخانەی چین سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن

30/07/2019

هەواڵ و چالاکی

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان چین‌و هەرێم، وەفدێكی كونسوڵخانەی گشتی چین لەهەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن.

پێشنیوەڕۆی دوشەممە، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیكرد لە وەفدێكی
كونسوڵخانەی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان.

لە كۆبونەوەیەكدا کە هاوکات ژمارەیەک لە ئەندامانی ژوری پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەی بون، گفتوگۆكرا لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان‌و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ‌و دۆخی سیاسی ئێستای عێراق‌و  پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و وڵاتی چین لەڕوی بازرگانی ئابوری ‌و پیشەسازییەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر هاوكاری ‌و هەماهەنگی زیاتر لەسەرجەم بوارەكاندا لە نێوان هەرێمی كوردستان ‌و وڵاتی چین.


هەواڵی زیاتر