رێكخه‌ری گشتی داوا له هه‌ڵسوڕاوانی هه‌ولێر ده‌كات ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن
26/03/2018
هەواڵ و چالاکی
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن.
دوانیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه عومه‌ری سه‌ید علی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به یاوه‌ری جه‌لال جه‌وهه‌ر و ره‌وف عوسمان ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، سه‌ردانی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد له هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوان كۆبونه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه زیاتر له چوار كاتژمێری خایاند و تیایدا ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و باردۆخی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاوتوێ كران، هاوكات باس له ئاماده‌كارییه‌كان كرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
رێكخه‌ری گشتی تیشكی خسته سه‌ر پێه‌یستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكاری له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم و عێراق، داواشی له هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كرد ئاماده‌كاری ته‌واو له هه‌ولێر بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان