وێنە؛ سەرۆکایەتی هەرێم و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

26/11/2019

هەواڵ و چالاکی

نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتی وەفدێک گەیشتە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەیاوەرى مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە راوێژکارانی گەیشتنە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازییان لێکرا.

سەردانەکەى سەرۆکى هەرێم بۆ سلێمانى بە ئامانجى گفتوگۆکردنى زیاترە لەبارەى بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و یەکهەڵوێستى و یەکڕیزى لایەنە سیاسییە کوردیەکان بەرامبەر حکومەتی فیدراڵی.

دوای کۆبونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، سەرۆکی هەرێم و وەفدی هاوڕێی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد.

فۆتۆ: بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر