گۆڕان و زەحمەتکێشان: چاکسازی گشتگیر پێویستی گرنگی ئەم قۆناغەیە

26/12/2019

هەواڵ و چالاکی

رۆژی چوارشه‌ممه‌ وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کردو هەردوولا پرسی چاکسازیی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێمی کورستانیان تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، لە دیدارەکەدا عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان رایگەیاندوە، ئێمە پشتگیری پرۆسەی چاکسازی و بەدەنگەوەهاتنی داخوازییەکانی خەڵک دەکەین.

هاوکات رێکخەری گۆڕان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی لە سکرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشان کرد و هیوای خواست سەرکردایەتی نوێی حزبەکە، لە ئاست پێداویستیە سیاسیەکانی قۆناغەکە بن بەتایبەت پرۆسەی چاکسازی.

لای خۆشیەوە بەڵین عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان بونی بزوتنەوەی گۆڕانی لەناو کابینەی نوێی حکومەت وەک ئومێدی چاکسازی باسکردو وهیوای خواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان گەشە پێ بدەن.


هەواڵی زیاتر