کونسوڵی فەرەنسا و رێکخەری گشتی گۆڕان کۆبونەوە

14/01/2020

هەواڵ و چالاکی

کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە پێشوازی کرد لە (ئۆلیڤێی دیکۆتینێ) کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر.
لە دیدارێکدا کە ڕێکخەری ژوری پەیوەندیە دیپلۆماسییەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژورەکە ئامادەی بوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی کە تا ئێستا شەڕی داعش بەردەوامی هەیە بە تایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆیە پیویستە شەڕ لە دژی داعش بەردەوم بێت.


هەواڵی زیاتر