(سبەی‌) کتێبێک لەبارەی‌ نەوشیروان مستەفا بڵاودەکاتەوە

19/05/2020

هەواڵ و چالاکی


لە سێیەم ساڵیادی‌ کۆچی‌ رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، سایتی‌ (سبەی‌) بە کتێبێک دیدگای‌ کەسایەتیەکان لەبارەی‌ دنیابینی‌ و خەبات و نوسین و هزری‌ نەوشیروان مستەفا، بڵاودەکاتەوە.

ناوەڕۆکی‌ کتێبەکە، دیدگای‌ کەسایەتیە بیانی‌ و عێراقی‌ (سیاسی‌ و رۆشنبیر و رۆژنامەنوس و میدیا)کانە لەبارەی‌ کەسێتی‌ نەوشیروان مستەفا و خەبات و رۆڵ و کاریگەری‌ لەبواری‌ سیاسی‌ و سەربازی‌ و نوسین وەک سەرکردەی نیو سەدە لە خەباتی‌ گەلی‌ کورد و ئەندازیاری‌ راپەڕین و چاکسازی‌ لە هەرێمی‌ کوردستان.

کتێبەکە لە (19/5/2020) و لە سێیەم ساڵیادی‌ کۆچی‌ دوای‌ نەوشیروان مستەفا لە دو توێی‌ (98) لاپەڕەدا و بە تیراژی‌ (500) دانە، دەخرێتە بەردەم خوێنەران و گۆڕانخوازان.

 کتێبەکە لەلایەن (گەیلان عەباس)  ئەندامی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆکراوەتەوە و ئامادەکراوە.


هەواڵی زیاتر