شاندێکی باڵای ئێران سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و مەزاری ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفایان کرد

11/10/2020

هەواڵ و چالاکی

بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی هەرێم و ناوچەکە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی  بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد

شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئاغای ئەمیری، جێگری وەزیری ئیتڵاعات، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و، لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندی یاوەریەوە پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا شاندی هەردولا تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کرد و  شاندی ئێران خوازیاربون کورد رۆڵی ئیجابی هەبێت لە ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان لە ناوچەکەدا.

دوای کۆبونەوەکە، رێکخەرى گشتى و شاندی میوان سەردانی ئارامگەی رەوانشاد، نەوشیروان مستەفایان کرد


هەواڵی زیاتر