بزوتنەوەی گۆڕان: بۆ ئەوەی ساڵی نوێمان بەڕەو بوژانەوەبێت پێوستە بازاڕ لە گەندەڵی و قاچاخچێتی ڕزگاربکرێت و داهاتەکان شەفافبن

25/12/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بەبۆنەی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵی زاینیەوە، بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: پیروزباییەکی گەرم ئاڕاستەی پێکهاتەی مەسیحیەکان لە هەرێمی کودستان و عێراق و تەواوی جیهاندا دەکەین.
لە پەیامەکەدا بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لە ئەنجامدانی چاکسازی دەکاتەوە و تێیدا هاتوە؛ لەناو ئەم دۆخەدا و بۆ ئەوەی ساڵی نوێمان بەرەو گەشانەوە و بوژانە بڕوات، بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە کە تەنها ڕێگا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیر و هەمەلایەنە و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و ڕزگارکردنی بازاڕە لە گەندەڵی و قاچاخچێتی و لەسەرو هەموشیەوە شەفافیەت لە داهاتدا.

دەقی پەیامەکە؛
بەبۆنەی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵی زاینیەوە، بزوتنەوەی گۆڕان پیروزباییەکی گەرم ئاڕاستەی هاوڵاتیانی مەسیحی لە هەرێمی کودستان و عێراق و تەواوی جیهاندا دەکات.

بەداخەوە، تائێستاش مرۆڤایەتی بەدەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەناڵێنێت و ساڵێکی سەختمان تێپەڕاند. سەرباری ئەوەی کۆی گەلەکەمان بە خوشک و برا مەسیحیەکانیشمانەوە لە هەرێمی کوردستاندا دوچاری نەبون و کەمی موچە و دابەزینی ئاستی ژیان و گوزەران بونەتەوە.

لەناو ئەم دۆخەدا و بۆ ئەوەی ساڵی نوێمان بەرەو گەشانەوە و بوژانەوە بڕوات، بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە کە تەنها ڕێگا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیر و هەمەلایەنە و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و ڕزگارکردنی بازاڕە لە گەندەڵی و قاچاخچێتی و لەسەرو هەموشیەوە شەفافیەت لە داهاتدا. تەنها لەم ڕێگەیەشەوە دەتوانین کۆدەنگیەکی نیشتیمانی دروست بکەین کەتوانای بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییەکانی بەردەمانی هەبێت و هیوا و ئاوات و جەژنەکان بگەڕێنینەوە بۆ خۆمان و هاونیشتیمانیەکانمان.
دوبارە کریسمس و ساڵی نوێ پیرۆز..

بزوتنەوەی گۆڕان.
٢٥ی١٢ی٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر