نامەیەکی دەستنوسی نەوشیروان مستەفا کە (30) ساڵ لەمەوبەر بۆ مام جەلالى ناردوە

16/03/2021

هەواڵ و چالاکی


(سبەى) نامەیەکى دەستنوسى نەوشیروان مستەفا بڵاو دەکاتەوە کە (30) ساڵ لەمەوبەر لە سەروەرختى راپەڕینى (1991) بۆ مام جەلالى ناردوە.

لە نامەکەدا کە لە شەش خاڵ پێکهاتوە و (15/3/1991) نەوشیروان مستەفا بۆ مام جەلالى ناردوە کە ئەوکات لە دیمەشق بوە، خەمی بژێوی و گوزەرانى خەڵک لە خواردەمەنى و سوتەمەنى، بیرۆکەی چۆنێتی ئیدارەدانی ھەرێم و رزگارکردنی کەرکوک بە وردى ئاماژەى بۆکراوە و دەنوسێت: "هیوادارم کەرکوک بکەین بە پایتەختى هەرێمى کوردستان، دەبێت بیر لە میزانیەى ئیدارەى کوردستان بکەینەوە".

هەر لە نامەکەدا نەوشیروان مستەفا ئاماژەى بەوەکردوە کە خۆى لەو کاتەدا لە مەسیف سەلاحەدینە و دەڵێت:"مقەڕى خۆمان و بەرەى کوردستانى لە مەسیف سەڵاحەدین و سەرى رەش دادەنێین" و دەشڵێت: پاش گەڕانەوەت پێویست دەکات مجلسى تەنفیزى مؤقت دابنرێ بۆ ئیدارەدانى کوردستان تا کاتى هەڵبژاردنى گشتى بۆ پەرلەمانى هەرێمى کوردستان".

بەپێى سەرجەم بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان، نەوشیروان مستەفا ئەندازیار و پلانداڕێژەرى راپەڕینى کوردستانە دژى رژێمى بەعس و بە وردبینیەکى زۆرەوە پلانى راپەڕینەکە و پاراستنى موڵک و ماڵى هاوڵاتیان و حکومەتى داڕشتوە و هەر لەو ساتەشەوە لە خەمى بەدامەزراوەکردنى دامەزراوەکان و یەکخستنەوەى هێزەکان و سەروەرکردنى یاسا بوە.

دەقى نامەکە کە بە بروسکە نێردراوە و لە کتێبى تۆری پەیوەندیەکانی پیشمەرگە لەشاخ لە ئامادەکردنی بەختیار مستەفا ئەمین و خالید حسین ئەحمەد بڵاوکراوەتەوە:



هەواڵی زیاتر