سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

03/05/2021

هەواڵ و چالاکی

لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.

 ئەمڕۆ دوو شەممە (3/5/2021)، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لەشاری سلێمانی کرد، لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی جڤاتی نیشتمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانییەوە پێشوازی لێکرا.

ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان، هەوڵدانە بۆ یەکڕیزی نیشتیمانی کورد و بە کۆدەنگی ئەمجارە بچنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەتایبەت کە گرنگی ئەم قۆناغە وا دەخوازێت کورد یەکڕیزی نیشتیمانی بپارێزێت لە عێراقدا.

سلێمانی/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر