سەرۆکی پەرلەمان: کاک نەوشیروان لە هەمو هەلومەرجێکی نالەباردا نەخشەرێگەی بۆ دەربازبون لە قەیران دەخستەڕو

19/05/2021

هەواڵ و چالاکی

لە یادی چوارەمین ساڵەی کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: "کاک نەوشیروان لە هەمو هەلومەرجێکی نالەباردا نەخشەرێگەی بۆ دەربازبوون لە قەیران دەخستەڕو".
 
لە پەیامەکەیدا رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ لە هەمو کات زیاتر درک بە خەسارەتی لەدەستدانی نەوشیروان مستەفا دەکەین، چونکە لەگەڵ ئەوەی سەرکردەیەکی دووربین و سیاسەتمەدارێکی کەم وێنە بوو.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:

په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ساڵیادی كۆچی دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا
له‌چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌و بیرمەندو سیاسه‌تمه‌داری ناوداری گه‌له‌كه‌مان، ڕەوانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، سه‌ری ڕێزو وه‌فا داده‌نەوێنین و یٔه‌م یاده‌ خەمناکە بەشکۆوە ڕاده‌گرین.
کۆچی دوایی کاک نەوشیروان بۆشاییەکی گەورەی خستە نێو کایەی سیاسی و تێڕوانینە قووڵ و نیشتمانییەکانی بۆ چارەسەری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ھەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، چونکە بەڕێزیان لەگەڵ ئەوەی سەرکردەیەکی دووربین و سیاسەتمەدارێکی کەم وێنە بوو، هاوکات لەبواری فیکری سیاسیشدا دیدگای ناوازەی خۆی هەبوو، لەهەموو هەلومەرجێکی نالەباردا نەخشەڕێگه‌ی بۆ دەربازبوون لەقەیران دەخستەڕوو، بۆیە ئەمڕۆ لەھەموو کاتێک زیاتر درک بەخەسارەتی لەدەستدانی دەکەین.
دروود بۆ ڕۆحی پاكی كاك نه‌وشیروان و سەرجەم شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاریی کوردستان.

د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2021/5/18


هەواڵی زیاتر